کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مێركڵ بانگهێشتنامەی ترەمپی بۆ بەشداری لە لوتكەی جی 7 رەتكردەوە

.

04:15 PM - 30/05/2020

ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا بانگهێشتنامەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای بۆ بەشداری لە كۆبوونەوەی لوتكەی جی 7 لە واشنتۆن رەتكردەوە.
 لەو بارەیەوە ستیڤن زایبرت وتەبێژی حكومەتی ئەڵمانیا لە لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری پۆلیتیكۆی ئەمریكا ئاماژەی بەوەدا: ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا سوپاسی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەكات بۆ بانگهێشت و بەشداری لە كۆبوونەوەی لوتكەی جی 7 كە بڕیارە لە كۆتایی مانگی حوزەیران لە واشنتۆن لەسەر ئاستی سەركردەی یەكەمی ئەو وڵاتانە بەڕێوەبچێت, ستیڤن زایبرت ئاماژەی بەوەداوە: راوێژكاری ئەڵمانیا ناتوانێت گەشت بكات بۆ واشنتۆن و بەشداری لەو كۆبوونەوەیدا بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە