کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەرێم و بەریتانیا هەماهەنگیەكانیان بۆ شەڕی دژ بە تیرۆر زیاتر دەكەن

.

04:12 PM - 30/05/2020

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەریتانیا و سوپاسالاری ئەو وڵاتە لەپەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا، تەئكیدیان لەسەر هەماهەنگی نێوان هەردولا لەرووی سەربازی و شەڕی تیرۆر كردەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەریتانیا، كاروان جەمال تاهیر لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جۆن لۆریمەر سوپاسالاری ئەو وڵاتە و گەورە ڕاوێژكاری بەرگری بەریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باسیان لە دوایین ڕوداوەكان لە هەرێم و عێراق  و ناوچەكە كردوە.
هەروەها تەئكید لەسەر گرنگی بەردەوامیدان بە هەماهەنگی نێوان هەردوولا لە شەڕی تیرۆر و بەهێزكردنی  پەیوەندی و هەماهەنگی سەربازی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق بۆ بەرتەسككرنەوەی بۆشاییی ئەمنی ناوچە دابڕاوەكان كراونەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە: سوپاسالاری بەریتانیا ڕایگەیاندوە: هەرچەندە لەندەن سەرقاڵی ڕوبەڕوبوونەوەی پەتای كۆڕۆنایە، بەڵام ئەوە ڕێگر نییە لەوەی، هەمیشە بیریان لای دۆست و هاوڕێیانیان بێت و پەیوەندیان پێوە نەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە