کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەکێتی ئومێدی خەڵک

.

03:53 PM - 30/05/2020

یەکێتی ئومێدی خەڵک

ڕێبوار ستار

مێژووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان مێژوویەکی پڕ سەروەری و تێکۆشان و خەبات و قوربانیدان و بەخشینە، هەر لە سەرەتای دروستبوونیەوە، ئەو کاتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دروست بوو جاڕی هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێیدا تەنها تروسکایەک هیوا و ئومێد نەمابوو لە لای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، پێیان وابوو ئیتر کەس ناتوانێ بەرەنگاری ئەو زوڵم و ستەم و داگیرکاریانە بێتەوە كە بەرامبەر کورد دەكرێت، بەڵام یەکێتی نیشتمانی کوردستان نەک بووە جێگەی هیوا و ئومێد، به ڵکو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە هەموو ناوچە جیاجاکانەوە پەیوەنددیان پێوەدەکرد و ئامادەیان دەردەبڕی بۆ پشتیوانیکردنی، بۆیە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڕابەراتی هەڤاڵ مام جەلال توانی ئەسپی خۆی تاوبدات و ببێتە بەرگریکاری هەموو خەڵکی کوردستان، تەنانەت پشتیوانی کوردانی ناوچەکانی تریشی دەکرد و جارێکی تر بە مەشخەڵە بەتین و پڕ گڕەکەی کوانوی شۆڕشی نوێی تاودا و دوژمنی گەوزاند و یٔێستا لەسایەی بەرهەمی خوێنی شەهیدەکانی و تێکۆشەرەکانی، کوردستان ئاوەدانە و حکومڕانی دەکرێت، یەكێتی لە مێژووی خەباتیدا چەندین جار توشی گرفت و کێشە و کەوتن و هەستانەوە بووە، یٔێستاش دوای ئەو هەموو دۆخانەی دووچاری یەکێتی بوو دواجار توانی زاڵ بێت بەسەر هەموو کێشەکاندا بە دروشمی نوێبوونەوە و کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو و هاوچەرخانەی بەست کە بەستنی کۆنگرە لای دۆست و نەیارەکانی ببووە جێی مشتومڕ و گرەو، بەڵام دواجار بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات و نەک تەنها سەرکەوتوو بوو بگرە ڕێژەیەکی دیار و بەرچاو لە خۆێنی نوێ لە کەسانی خوێن گەرم و ڕێژەیەکی زۆر ژن بوونە سەرکردایەتی نوێی یەکێتی، کە بە شێوازێکی نوێ و فۆڕمێکی نوێووە هاتەوە مەیدانی خەبات، سەرکردایەتی هەر دوو هاوسەرۆکی یەکێتی کە دوو خوێنی گەرم و پڕ توانا و ژیریی و بەڵوێست بە دروشمی نێبوونەوە لەگەڵ ئەنجومەنی نۆێی سەرکردایەتی یەکێتی قۆڵیان لێ هەڵماڵیوە و درێژە بە خەبات و ڕێباز و فکری سەرۆک مام جەلال دەدەن، دەستپێکی کاری نوێی یەکێتی گەڕانەوەیە بۆ ناو هەناوی خەڵک، هاوسەرۆکان بڕیاریان داوە ئیتر هەمیشە وەک جاران و وەک یەکێتییەکەی جارانی مام، ئەمانیش هەمیشە لە خزمەت خەڵکدا بن و هەمیشەش خەبات بکەن بۆ کۆمەڵانی خەڵک لە پێناو دابینکردنی باشترین ژیان و خۆشگوزەرانی بۆیان، بەڵێنیان داوە کە هەرگیز دەرگاکانیان دانەخرێت و هیچ کات پشت نەکەنە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و داکۆکیکاری سەرسەختیان بن و دژی قۆرخکاری و دەستبردن بۆ بژێوی ژیان و پێنەدانی مووچەی چین و توێژە جیاجیاکان و کاری خزمەتگوزاری بن بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، خۆیان بە بەشێک لە میللەتەکەمان بزانن بۆیە دوای 45ساڵ خەبات و قوربانیدان و خوێن بەخشین جارێکی تر یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆتەوە بە یەکێتیە ڕەسەنەکەی جاران، جارێکی تر یەکێتیەکەی مام ئێستا یەکێتیەکی نوێ یە و بە تین و توانای هاوسەرۆکە خوێن گەرمەکانی و سەرکردایەتیە نوێکەی، بۆیە یادی 45ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان خاڵی بەهێز و هۆکاری نزیک بوونەوە و ئاشتبوونەوەی یەکێتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و ئێستا هەموو بەو پەڕی ئومێد و هیوای جارانەوە لە یەکێتیەکەیان ئەڕوانن و  جارێکی تر یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان باوەشیان بۆ ئامێزی یەکتری کردۆتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە