کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنتۆنی فاوچی پێش كۆتای ئەمساڵ ڤاكسینی كۆرۆنا ئامادەدەبێت

.

05:32 PM - 29/05/2020

 لێپرسراوێكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت پێش كۆتایی ئەمساڵ ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بەردەست دەبێت ، د.ئەنتۆنی فوچی بەرێوبەری پەیمانگای نیشتمانی ئەمریكی بۆ نەخۆشیە گواستراوەكان و ئەندامی تیمی كۆشكی سپی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە لێدوانێكدا رایگەیاند شەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگەرێتەوە، بەڵام دەتوانن خۆیانی لێ لابدەن و بەسەریدا زاڵ بن.
راشیگەیاند گومانی تێدا نیە لەماوەی داهاتوودا تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا سەرهەڵدەداتەوە ، بەڵام كات بەسەرنەچووە لەرێگەی خۆئامادەكردنەوە دەتوانرێت رێگری بكرێت لە شەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ئەگەر وەڵامدانەوەی خێرایان هەبێت بۆ ئەو حاڵەتانەی لەوەرزی پایز و زستانی داهاتوو ڕوودەدات.
لەبارەی كێبركێ بەرەو بەدەستهێنانی ڤاكسینێكی چاوەڕوانكراو بۆ كۆرۆنا، ئەو لێپرسراوە ئەمریكیە ئاماژەی بەوەكرد ئەگەری زۆرە تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بەردەست بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە