کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی زێر لەبازارەكانی جیهان بەرزبونەوەی تۆماركرد

.

05:14 PM - 29/05/2020

 لەگەڵ زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكاو چین لەسەر پرسی بازرگانی و نائارامیەكانی هەرێمی هۆنگ كۆنگ و پیشاندانی رەزامەندی پەرلەمانی چین لەسەر یاسای ئاسایشی نەتەوەیی لەهەرێمەكە  سەر لەنوێ‌ نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبونەوەی تۆماركرد.
لەو چوارچێوەیەشدا   نرخی هەر ئۆنسەیەك لە زێر لە مامەڵەخێراكانی بۆرسەی جیهانیدا بە رێژەی سەدا (سفر) پۆینت 4 بەرزبونەوەی تۆماركردو گەیشتە هەزارو (725) دۆلارو 1  سەنت.
هەروەك   لەگەڵ زێردا   نرخی بەشێكی تر لە كانزا گرانبەهاكان گۆرانكاریان بەسەردا هاتووەو لەو چوارچێوەیەشدا نرخی زیوو بەرێژەی سەدا سفر پۆینت 2 نرخەكەی پێشووی بەرزبۆتەوەو  فرۆشی یەك ئۆنسەی گەیشتۆتە (17) دۆلارو (45) سەنت  ئەمە لە كاتێكدا نرخی پلاتینیش بەرێژەی سەدا سفر پۆینت 5 دابەزیوەو بە   833دۆلارو 83 سەنت بۆ هەر ئۆنسەیەك مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە