کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەرهێنەری فیلمی كارتۆنی دەیەوێت میسی داهاتوو بدۆزێتەوە

.

12:18 PM - 29/05/2020

  لەگفتوگۆیەكیدا لەگەڵ دەزگای هەواڵی وەرزشی جیهانی ئێس ئێن تی ڤی دەرهێنەرێكی فیلك كارتۆنی لەبەرشەلۆنە هیوا دەخوازێت فیلمەكەی ئیلهام بەخش بێت بۆ نەوەكانی داهاتوو و هاوكاریش بێت بۆ دۆزینەوەی لیۆنێل میسی داهاتوو   پرۆگرامی تایلینت  ئیكسپلۆریس باس  لە سەركێشی سێ گەشتیار دەكات گەشت دەكەن بۆ سەرتاسەری جیهان لەپێناو هاوكاریكردن بۆ دۆزینەوەی باشترین یاریزانی تۆپی پێ لەو یاریانەی لەكۆتاییەكانی زنجیرەكە ئەنجام دەدرێت   باكۆ لاتۆری دەرهێنەری فیلمە كارتۆنیەكە لەو چاوپێكەوتنەیدا وتی: ئەوەی رونە ئەگەر توانیمان لیۆنێل میسی داهاتوو لەرێگەی ئەو زنجیرەیە یاخود بەهۆی ئەوەوە بدۆزینەوە ئەوا دەبێتە گێلاسی سەر كێكەكە   ئاماژەی بەوەكردووە: فیلمەكە لەبارەی تۆپی پێ نییە یاخود لەسەر یاری و بردنەوە و شكست تەنانەت گۆڵ تۆمار كردنیش بەڵكو زنجیرەیەكە لەسەركێشی وەك پلانمان بۆ داناوە و روداوەكانی لەسەر ژمارەیەك گەشتیارە كە هەوڵی دۆزینەوەی یاریزانانی بەهرەمەندە دەدەن لەسەرتاسەری جیهان و بەدرێسی بەرشەلۆنە یاری دەكەن   دڵنیایی لەوەدا كە ئەم پرۆژەیەی دەبێتە جێگای سەرسامی هەمووان بەتایبەت مناڵان و خانەوادەكانیان كە ئامانج لێی سەرنج راكێشانی خەڵكە بۆ تۆپی پێ و خۆشەویستیان بۆ یانەی بەرشەلۆنە و ئەگەر میسی داهاتوو دۆزرایەوە كە زۆر باش دەبێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە