کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرەسمی وادەی دەستپێكردنەوەی كاڵچۆ و جامی ئیتاڵیا ئاشكراكرا

.

12:16 PM - 29/05/2020

 لەئیتاڵیاش فیچینزۆ سبادافورای وەزیری وەرزشی ئەو وڵاتە دوپاتیكردەوە بریاریان داوە بەدەستپێكردنەوەی یاریەكانی كاڵچۆ لەرۆژی 20ی مانگی داهاتوو   وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا كۆبونەوەیەكی لەگەڵ بەرپرسانی تۆپی پێی وڵاتەكەی ئەنجامدا لەرێگەی ڤیدیۆیە ئەوەش دوای ئیمزاكردن لەسەر پرۆتۆكۆڵی تەندروستی بۆ یاریەكان لەرۆژی پێنج شەممە   هەروەها وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا دوای كۆبونەوەی لەگەڵ جۆزێپی كۆنتی سەرۆك وەزیران ئەو هەواڵە خۆشەی لەبارەی دیاریكردنی وادەی دەستپێكردنەوەی یاریەكان راگەیاند كە رۆژی 20ی مانگی داهاتوە   ئەمە جگە لەدیاریكردنی رۆژی 13ی مانگی داهاتوو وەك وادەیەك بۆ دەستپێكردنەوەی یاریەكانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئیتاڵیا   چالاكیە وەرزشییەكانی ئیتاڵیا لەرۆژی 9ی مانگی 3ی رابردوەوە هەڵپەسێردران دوای ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی زۆر لەو وڵاتە بڵابۆوە و تا ئێستا زیاتر لە 33 هەزار كەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە   ئاماژەی بەوەشكرد: یەكێتی تۆپی پێ ئیتاڵیا خۆی سەرپشكە لەسەر چۆنیەتی تەواو كردنی یاریەكان ئەگەر بەشێوەی پاڵاوتن بێت یاخود بەهەمان ئەو خشتەیە بێت كە پێش وەستانی یاریەكان دانرابوو   هەروەها هیوای خواست ركابەریەكانی جامی ئیتاڵیا لەماوەی نێوان 13 بۆ 20ی مانگی داهاتوو تەواو بكرێن   جێی باسە لەقۆناغی پێش كۆتایی جامی ئیتاڵیا میلان روبەروی یۆڤانتۆس دەبێتەوە و ئینتەرمیلانیش لەبەرامبەر ناپۆلی یاری دەكات بۆ دیاریكردنی دوو یانەی گەیشتوو بۆ یاری كۆتایی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە