کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاندەرانی لیڤەرپوڵ سورن لەسەر ئەنجامدانی ئاهەنگ

.

12:16 PM - 29/05/2020

 هاندەرانی یانەی لیڤەرپوڵ سوربونی خۆیان دوپاتكردەوە بەئەنجامدانی ئاهەنگ بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ لەلایەن یانەكەیانەوە   دوای ئەوەی بریاردرا بەدەستپێكردنەوەی یاریەكانی ئەم وەرزە لەرۆژی 17ی مانگی داهاتوو هەوادارانی یانەی لیڤەرپوڵ لەئێستاوە خۆیان بۆ ئاهەنگ گیڕان ئامادە دەكەن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولەكە بۆ یەكەم جار و لەدوای ساڵی 1990 وە     پێش وەستانی یاریەكانی خولەكە لەمانگی 3ی رابردوەوە یانەی لیڤەرپوڵ لەدوای 29 جەولە 27 بردنەوەی تۆمار كرد لەگەڵ یەكسان بونێك و شكستێك و بە 82 خاڵ لوتكەی ریزبەندی گرتبوو بەجیاوازیەكی زۆر لەپێش مانچستەرسیتی دووەم و ركابەری و ئەو یانەیە تەنها پێویستی بەبردنەوەیە لە دوو یاری لەو یاریانەی ماویەتی تا بەرەسمی و و بۆ جاری 19یەمین لەمێژویدا نازناوی خولەكە بەرز بكاتەوە كە ماوەی 30 ساڵە لێی دوركەوتۆتەوە   یەكێك لەهاندەرانی ئەو یانەیە كە ناوی نیل ئاتكینسۆنە و كارمەندە لەكەناڵی بەناوبانگی ئانفێڵد راب دڵخۆشی خۆی نیشاندا بەهەواڵی گەرانەوەی خولەكە و جەختی لەوەكردەوە سەرجەم هاندەرانی لیڤەرپوڵ هەرچەندە لەیاریگاكان ئامادە نابن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بەڵام سورن لەسەر ئاهەنگ گێڕان بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە