کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرەسمی خولی ئینگلیزی لەسەر دەستپێكردنەوەی یاریەكان رێككەوتن

.

12:16 PM - 29/05/2020

رابیتەی خولی نایابی ئینگلیزی گەیشتنە رێككەوتنێكی سەرەتایی بۆ دەستپێكردنەوەی یاریەكان لەرۆژی 17ی مانگی داهاتوو بەمەرجێك سەرجەم داواكاریەكانیان بۆ دابین بكرێت  یاری یەكەمی پریمەرلیگ لەدوای گەرانەوە لەنێوان یانەكانی ئەستۆن ڤێ لا و شیفیڵد یونایتد لەلایەك و مانچستەرسیتی و ئارسناڵ لەلایەكی تر كە ئەو دوو یاریە بەهۆی سەرقاڵ بون بەجامی رابیتە دواخرابوو و دوای ئەوە و لەرۆژی 19ی ئەو مانگە جەولەیەكی تەواوی یاریەكانی خولەكە ئەنجام دەدرێت بەڵام لەپشتی دەرگا داخراوەكان و بەبێ ئامادەبونی هاندەران   دوا یاری پریمەرلیگ پێش وەستانی چالاكیەكان لەنێوان لیستەر سیتی و ئەستۆن ڤێلا بوو لەرۆژی 9ی مانگی 3 و دوای ئەوە و لەرۆژی 13ی ئەو مانگە سەرجەم یاریەكانی تۆپی پێ لەئینگلتەرا راگیران    لای خۆیەوە ریچارد ماسترز سەرۆكی جێبەجێكار لەخولی نایابی ئینگلیزی ئاشكرای كرد: بەشێوەیەكی كاتی لەسەر ئەوە رێككەوتون تا یاریەكانی پریمەرلیگ لەرۆژی چوارشەممە كە دەكاتە17ی مانگی داهاتوو دەست پێبكاتەوە بەڵام ئەو بەروارە جێگیر نییە تا ئەو كاتەی لەوە دڵنیا دەبن سەرجەم پێداویستیەكانی تایبەت بەسەلامەتیان بۆ دابین نەكرابێت لەبەرئەوەی تەندروستی و سەرلامەتی هەمووان لەخولەكە كاری یەكەمیانە   هەروەها خەماری خۆی نیشاندا بەوەی یاریەكان بەبێ هاندەران بەرێوە دەچێت و گەشبینی خۆی نیشاندا بەدۆزینەوەی رێگە چارەیەكی باش لەپێناو ئەوەی هاندەران بتووان ئەو 92 یاریەی كە ماوە لەخولەكە بیبینن   لەكۆتایی لێدوانەكەی ئاماژەی بەوەشكرد: مكار دەكەن لەگەڵ لایەنە بەرپرسەكان لەپێناو هەنگاو نان بۆ دەستپێكردنەوەی ئەم وەرزە و یانەكانیش لەسەر ئەوە رێككەوتون كە سەرجەم ئەو 92 یاریە لەلایەن كۆمپانیاكانی خولەكە راستەوخۆ پەخش بكرێت بۆ هاندەران 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە