کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا بەبەهای یەك ملیار و نیو دۆلار چەك بەكوەیت دەفرۆشێت

.

10:56 AM - 29/05/2020

 ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ حكومەتی كوەیت ئیمزا دەكات و بەبەهای یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار چەك بەو وڵاتە دەفرۆشێت.
بەپێی زانیاری میدیاكان وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێنتاگۆن كۆنگرێسی لەزانیارییەكانی رێكەوتنەكە ئاگاداركردوەتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە وەزارەتی دەرەوەش ناوەڕۆكەكەی پەسەند كردوە و ئاشكراشیكردووە بەها كەی دەگاتە یەك ملیار و 425 ملیۆن دۆلار. هاوكات دەزگای هاریكاری ئاسایشی بەرگری سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا باسی لەوەكردووە لەچوارچێوەی رێككەوتنەكە 84 مووشەكی بەرپەرچدانەوەی جۆری باك-3 و سیستمەكانی ئێم ئێس ئی و كەلوپەلی تری پەیوەست بەو سیستمانەوە بە كوەیت دەفرۆشرێت كەكۆی بەهاكانیان دەگاتە 800 ملیۆن دۆلار.  هەر لەو چوارچێوەیەدا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕازیبووە بە نوێكردنەوەی ئەو سیستمە پاتریۆتەی كە ئێستا لەكوەیت جێگیری كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە