کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قەدەغەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان تا 15 مانگی داهاتوو درێژكرایەوە

.

09:06 PM - 27/05/2020

قەدەغەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان تا 15 مانگی داهاتوو درێژكرایەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم سەبارەت بە قەدەغەی هاتوچۆ بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە ، قەدەغەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاكان تا 156/ بەردەوام دەبێت و بە سیستەمی رێگەپێدانی ئەلیكترۆنی دەبێت و لە كاتی زۆر پێویستدا هاوڵاتیان دەتوانن داوای ئەو خزمەتگوزارییە بكەن،وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە كوردستانیان پابەند بن ڕێنماییە تەندروستییەكان و پێویستە دووریی نێوان هاووڵاتیان مەترێك و نیو  كەمتر نەبێت و لە فرۆشگەكان و شوێنە خزمەتگوزارییەكان دەمامك بەكاربهێنن، سەبارەت بە دانانی پرسە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاندووە :پرسەدانان ئەگەر لە ماڵیشەوە بێت، قەدەغەیە و هەركەسێك سەرپێچی بكات بڕی دوو ملیۆن دینار سزادەدرێت، سەبارەت بە هێڵەكانی گواستنەوە، وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە دەبێت شۆفێری ئۆتۆمبێلەكانی گواستنەوەی گشتی و تاكسی رێگە بە سەرنشین نەدەن بێ دەمامك لە ئۆتۆمبێلەكەی سواربێت و بە پێچەوانەوە بە بڕی 50 هەزار دینار بۆ هەر حاڵەتێك شۆفێرەكە سزادەدرێت،لە بەیاننامەكەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە دەروازە سنوورییەكان و هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی بە داخراوی بەڕووی گەشتیاراندا دەمێننەوە و هیچ كەسێك بەبێ رەزامەندیی وەزیری ناوخۆ رێگەی پێنادرێت بگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان، ئەوەشخراوەتەروو ئەم بڕیارە نوێیانە لە سەعات 12 ی ئەم شەوەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە