کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا 5 گەریلا لە گوندی سەفرەی قەزای ماوەت شەهید بوون

.

05:59 PM - 27/05/2020

كامەران حەسەن قائیمقامی قەزای ماوەت ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو سەعات 11 و 40 دەقیقە، ئۆتۆمبێلێكی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە كاتی تێپەڕبوون بە گوندی سەفرەدا لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە كراوەتە ئامانج و بە هۆیەوە هەر پێنج سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە گیانیانلەدەستدا.
وتیشی: نەخۆشخانەی گوندەكە زیانێكی زۆر بەركەوتووە و خانووی چەند هاووڵاتییەكیش زیانی پێگەیشتووە،هاوكات قائیمقامی ماوەت ئەو هەواڵانەی بەدرۆخستەوە كە گوایە ئەو 5 كەسە لە بە نیازی ئەوە بووبێتن كە بۆخەوتن بچنە نەخۆشخانەكە.
وتیشی: گوندی سەفرە لەسەر ڕێیە و هاتووچۆی زۆری پێدادەكرێت و ئۆتۆمبێلەكە لەكاتێ تێپەڕبوون بە گوندەكەدا كراوەتەئامانج نەك ئەوەی كە ئەو پێنج كەسە چووبێتنە ناو نەخۆشخانەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە