کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پارێزگاری هەولێر: پێویستمان بە پشتیوانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە

.

03:51 PM - 27/05/2020

 د.رێبوار ئیسماعیل لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی هەولێر پێشوازی لە دكتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر كردوو لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و دەبێت پێكەوە كاربكەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە.
وتیشی: یەكێتی لە حكومەتی خۆجێی هەولێر بەشدار نییە، سەبارەت بە كۆبوونەوەی نێوان یەكێتی پارتی د.رێبوار ئیسماعیل ڕایگەیاند: كاتی كۆبوونەوەكە دیاری نەكراوە.
هەر لەو كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەدا دكتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: پێویستمان بە پشتیوانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە و ئامادەین هەماهەنگی لەگەڵ مەڵبەندی هەولێر بكەین.
وتیشی: وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستیی هەرێم سەرقاڵی داڕشتنی هەندێك رێنمایین بۆ چۆنییەتی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام هیچ ئەگەرێك لە ئارادانییە بۆ ئەوەی قەدەغەی هاتووچۆ جارێكی تر درێژبكرێتەوە.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشكرد: بەرپرسیارییەتی گەورە لەسەر شانی خەڵك خۆیەتی و بەداخەوە ڤایرۆسەكە جارێكی تر سەرهەڵدەداتەوە و ژمارەی تووشبووانیش رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندان.

9eR1OMUMmdA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە