کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مۆلەر : ئەنجامەكە بۆ ئێمە گرنگییەكی زۆری هەیە

.

01:23 PM - 27/05/2020

هەر لە چاوپێكەوتنێكدا تۆماس مۆلەری هێرشبەری یانەی بایرن میونشن خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بردنەوەیان لە یاری دێر كلاسیكەر و تەئكیدییشی لەسەر ئەوە كردەوە كە ئەنجامەكە بۆ ئەوان گرنگییەكی زۆری هەیە و تا رادەیەكیش یانەكەیان لە نازناوەكە نزیك دەكاتەوە   سەبارەت بە گۆڵەكەی كیمیچیش ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە : كە لە ساتی شوتەكەی كیمیچ زۆر دڵنیابووە كە گۆڵ تۆمار دەكات   ئەویش بەوەی كە ئاگاداربوون   بۆركی چەند هەنگاوێك لە هێڵی گۆڵەكەی هاتۆتە دەرەوە   لە دریًَژەی قسەكانیدا مۆلەر رایگەیاند : هەموو شتێك دەكەن تا بەدەست هێنانی نازناوەكە سەرجەم یاریەكانی ئەم وەرزە بە بردنەوە كۆتایی پێ بهێنن   ئەویش لە پێناو ئەوەی بۆ یارییەكانی چامپیۆنس لیگ بە شێوەیەكی زۆر باشتر ئامادەكاری بكەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە