کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی پەلاماری تیرۆریستییەوە لە حەسەكە سێ سەربازی ئەمریكا و پێنج شەڕڤان برینداربون

.

11:12 AM - 27/05/2020

سەرچاوەیەكی سەربازی لە پارێزگای حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان رایگەیاند: لە نزیك گوندی رویشدی سنوری نێوان حەسەكە و دێرەلزور، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو  پەلاماری كاروانێكی هێزەكانی ئەمریكا و سوریای دیموكراتیان داوەو  بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریكا  و پێنج شەڕڤان برینداربون،سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد هێرشەكە لەرێی چەكی هاوەن و ئارپیجیەوە ئەنجامدراوەو دواتر تێكشێندراوەو چەكدارەكانیش هەڵاتوون ، ئەوەشیخستەروو سەرجەم بریندارەكان بۆ بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا لە ناوچەی شەدادی باشوری حەسەكە گواستراونەتەوەو تەندروستییان جێگیرە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە