کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا بڕیاری قەدەغەكردنی هاتووچۆی درێژكردەوە

.

10:57 PM - 26/05/2020

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی رۆژئاوای كوردستان كۆمەڵێك ڕێكاری تری بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوچەكانیاندا ڕاگەیاند لەوانەش درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ.
بە پێی بەیاننامەیەكی ئیدارەی خۆسەری بڕیاری قەدەغەكردنەكە لە 27 ی ئایارەوە بۆ 5 ی حوزەیرانی داهاتوو درێژكراوەتەوە و قەدەغەكردنی هاتووچۆش لە سەعات 7 ی ئێوارەوە بۆ سەعات شەشی بەیانی ڕۆژی دواتر دەبێت.
بەپێی بەیاننامەكە ڕێگە بەسەرجەم كۆگا و خاوەن كارەكان دەدرێت لە سەعات شەشی بەیانیەوە تا سەعات 7 ی ئێوارە كاری خۆیان بكەن و چێشتخانەكانیش دەتوانن لەو ماوەیەدا خواردنی سەفەری بدەنە هاوڵاتیان.
هاوكات لەناو شارەكان و لە نێوان ئیدارە خۆسەریەكاندا ڕێگە بەهاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پاسەكانی هاتووچۆ دەدرێت بەو مەرجەی هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەكان بن.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: تا ئەو كاتەی هاوسەرۆكایەتی بڕیارێكی نوێ دەردەكات  جگە لە دەروازەكانی تایهە و تەبەقە سەرجەم دەروازە سنووریەكان بە داخراوی دەمێننەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە