کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سنە: 99%ی هەناردەی كاڵاكانمان بۆ عیراق دەچێت

.

07:46 PM - 26/05/2020

موحەمەد دەرەوەزمی سەرۆكی ڕێكخراوی پیشە‌و كانگا‌و بازرگانی سنە رایگەیاند: 8 بازاڕی نوێمان بۆ هەناردەی كاڵاكانمان دۆزیوەتەوە، بەڵام لەسەدا 99ی هەناردەكانی پارێزگای سنە ڕەوانەی عیراق دەكرێت.
دەرەوەزمی بەئاژانسی مێهری راگەیاندوە: بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی هەناردەكانمان، كاڵاكانمان بۆ 8 بازاڕی نوێ هەناردە دەكەین، یەكێك لە گرنگترین بەرنامەكانیشمان زیادكردنی ڕێژە‌و جۆری بەرهەمەكانمانە بۆ 15 وڵاتی دراوسێ‌‌و هەردوو وڵاتی هندستان‌و چین.
وتیشی: ئەو وڵاتانەی لە پارێزگای سنەوە كاڵا‌و شمەكیان بۆ هەناردە دەكرێت بریتین لە توركیا، ئەفغانستان، سوریا، هیندستان، ڕوسیا، پاكستان، ئەرمینیا‌و كوێت، ئەمەش جگە لە عیراق كە بەگەورەترین بازاڕی ساغكردنەوەی كاڵاكانی پارێزگای سنە دادەنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە