کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بروسكەی پیرۆزبایی قوباد تاڵەبانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان

.

07:23 PM - 26/05/2020

بە‌ڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوەكەتانەوە چەپكە گوڵی پیرۆزباییتان ئاڕاستە‌ دەكەم و هیوای بەرەوپێشچوون و گەشەكردنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم .

لەماوەی زیاتر لە دوو دەیە كە ئێوە دەستبەكارن، رۆڵی كاراتان  ھە‌بووە‌ لە كرانەوە و پێگەیاندنی نەوەیەكی چاوكراوە و خەباتی مەدەنی كوردستان، ڕوونیشە‌ كە‌ ئێوە‌ رووكارێكی جوانی كۆمەڵگای كوردی و سەرمایەیەكی بەنرخی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن.

بەهیوام لە قۆناغی نوێی خەباتی یەكێتیدا، بەپێی بەرنامەو خشتەیەكی سەردەمیانە بەردەوام بن و كاروانی رابەرمان مام جەلال زیاتر و زیاتر پەرە پێ بدەن.

دووبارە پیرۆزە و هەر سەرفرازبن.

قوباد تاڵەبانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە