کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەركوك چاكبوونەوەی دوایین دوو توشبووی كۆرۆنای لە پارێزگاكەدا ڕاگەیاند

.

06:40 PM - 26/05/2020

فەرمانگەی تەندروستی كەركوك چاكبوونەوەی دواین دوو توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە پارێزگاكەیاندا ڕاگەیاندو ئاماژەی بەوەشكرد: كۆی توشبووانی كۆرۆنا لە كەركوك كە ژمارەیان  69 كەس بووە چاكبوونەتەوە و هیچ حاڵەتێكی تۆمار كراو لە ناو هاوڵاتیانی پارێزگاكەدا نەماوە.
 زیاد خەڵەف بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی كەركوك لە بەیاننامەیەكدا روونیكردۆتەوە: دوایین دوو توشبووی كۆرۆنا لەناو هاوڵاتیانی كەركوكدا چاكبوونەتەوە و تەنها حاڵەتێك كە هاوڵاتیەكی پارێزگای سەڵاحەدینە لەناوەندی چارەسەركردنی پەتاكان ماوەتەوەو چارەسەر وەردەگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە