کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە بەشی كەرخی بەغدا زیاتر لە 95 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

.

06:38 PM - 26/05/2020

ماڵپەڕی سۆمەریە لەزاری سەرچاوەیەكی پزیشكیەوە بڵاویكردۆتەوە: كە لە بەشی كەرخی بەغدای پایتەخت زیاتر لە 95 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوە.
بە پێی سەرچاوەكە فەرمانگەی تەندروستی كەرخ لە بەغدا 95 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای تۆماركردووە و داواشی لە هاوڵاتیان كردووە خۆیان لە چوونە دەرەوە لەماڵەكانیان و سەردان و كۆبوونەوەكان بپارێزن و پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەكانی لایەنە پەیوەندیدارەكان بن.
هاوكات سەرچاوەیەكی پزیشكی لە نەخۆشخانەی فورات لە بەشی كەرخ بە ئاژانسەكانی هەواڵی راگەیاند: گەنجێكی تەمەن 35 ساڵان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە بێ ئەوەی هیچ نەخۆشیەكی تری هەبێت و هیچ كام لە نیشانەكانی كۆرۆنای لێ دەركەوێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە