کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی چین داوای بەرزكردنەوەی ئامادەیی سوپا دەكات

.

06:36 PM - 26/05/2020

لەگەڵ زیادبوونی لێدوانە دژە بەیەكەكەكان و یەكتر تۆمەتباركردنی ئەمریكا و چین، شی جینگ بینگ سەرۆكی چین تەئكیدیكردەوە: لەپێویستی بەردەوامبوونی سوپای چین لەسەر مەشقكردن و ئامادەیی توانای جەنگی لەسایەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەی جیهاندا.
سەرۆكی چین لەوتەیەكدا لەمیانی كۆبوونەوەی ساڵانەی لەگەڵ وەفدی سەربازیی پەرلەمانی وڵاتەكەی رایگەیاندووە: زۆر پێویستە رێگا گونجاوەكان بدۆزرێتەوە بۆ مەشقكردن لەسەر جەنگ لەكاتێكدا رێوشوێنەكانی رێگرتن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كۆنترۆڵكردنی جێبەجێ دەكرێت.
سەرۆكی چین دانی بەوەدانا ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك تاقیكردنەوەیەكی گەورە وابوو بۆ سوپای چین و كاریگەری قوڵی بەسەر ئاسایشی وڵات و پێشكەوتنی هەبووە و راشیگەیاند: پێویستە لەسەر سوپای چین سەروەریی و ئاسایشی وڵاتەكەی بەتوندی بپارێزێت لەگەڵ ئەو بەرژەوەندیانەی پەیوەندیان بە پێشكەوتن و سەقامگیری ستراتیژی وڵاتەوە هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە