کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەشتی ئاسمانی و زەمینی لە ئەڵمانیا دەستپێدەكاتەوە

.

05:58 PM - 26/05/2020

ئەڵمانیا بەنیازە لە 15ی حوزەیرانەوە قەدەغەی هاتووچۆ بۆ 31 وڵاتی ئەوروپی هەڵبگرێت‌و قۆناغ بە قۆناغ گەشتی ئاسمانی‌و وشكانی دەستپێبكاتەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردۆتەوە: ئەگەر دۆخی كۆرۆنا لە ئەڵمانیا‌و ئەو 31 وڵاتە خراپتر نەبێت، ئەوا حكومەتی ئەڵمانیا قۆناغ بە قۆناغ گەشتی ئاسمانی و وشكانی لەگەڵ ئەو وڵاتانە دەستپێدەكاتەوە.
داخوازیەكەی حكومەتی ئەڵمانیا وەك پرۆژەی پێشنیازكراو بۆ پەسەندكردنی كۆتایی، پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، كە تیایدا داوای دەستپێكردنەوەی گەشت بۆ 26 وڵاتی یەكێتی ئەوروپا‌و ژمارەیەك وڵاتی سنوری شنگن كراوە.
هەفتەی رابردوش (هایكۆ ماس) وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: لەدوای قەیرانی كۆرۆنا ئەڵمانیا ئامادەیە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتیەكانی و وەرگرتنی گەشتیارانی پشووی هاوین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە