کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیسپانیا دەرگاكانی بەڕووی گەشتیاراندا دەكاتەوە

.

05:57 PM - 26/05/2020

ڕییس ماروتۆ وەزیری گەشتوگوزاری ئیسپانیا رایگەیاند: گەشتیارانی بیانی دەتوانن لەسەرەتای مانگی تەمموزەوە گەشت بۆ وڵاتەكەی بكەن.
ماوەی چەند رۆژێكە حكومەتی مەدرید بەشێك لە رێكارەكانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا سووككردوە‌و رێگەی داوە بەشێك لە دوكان‌و بازاڕ‌و رێستۆرانەتەكان بكرێنەوە، هەروەك بەنیازە هانی گەشتیارانی بیانی بدات جارێكی تر ڕوو بكەنەوە وڵاتەكەی.
لەو بارەیەوە وەزیری گەشتوگوزاری ئیسپانیا رایگەیاند: گەشتیارانی بیانی دەتوانن پلانی رۆژانی پشووی هاوینیان دابنێن‌و شوێنی حەوانەوە‌و تكتی فڕۆكە ببڕن‌و لەسەرەتای مانگی تەمموزەوە ڕوو لە ئیسپانیا بكەنەوە.
وتیشی: پێویستە ئەو گەشتیارانەی ڕوو لە ئیسپانیا دەكەن، ڕەچاوی رێوشوێنەكانی خود پارێزی بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە