کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هیچ بڕیار و پێشنیارێک بۆ درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لەکاتی ئێستادا نیە ...

.

03:13 PM - 26/05/2020

هیچ بڕیار و پێشنیارێک بۆ درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لەکاتی ئێستادا نیە ...

ڕونكردنەوەیەك لە وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ...

لە چەند دەزگایەكی میدیایی لێدوانێك لەسەر ناوی بەڕێز وەزیری تەندروستی بڵاوكرایتەوە گوایە قەدەغەی هاتوچۆ درێژدەکرێتەوە.

لێرەوە هاووڵاتیان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دڵنیا دەكەینەوە كەوا هیچ بڕیار و پێشنیارێكی لەوشێوەیە لە ئارادا نیە و هیچ لێدوانێکی لەم جۆرە نەدراوە، بەڵکو لەكاتی پێویست و هەر ڕەوشێکی نوێ بەهەماهەنگی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا بە فەرمی ڕێنمایی پێویست و ڕێکارەکانی خۆپارێزی ڕادەگەینرێت.

جارێكی تر داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەینەوە كە باپەندی ڕێنماییەكانی تەندروستی بن بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19.

سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.

         وتەبێژی
وەزارەتی تەندروستی
   26 ئایار 2020

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە