کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاریزانانی رۆما راهێنانی بە كۆمەڵ ئەنجامدەدەن

.

01:51 PM - 26/05/2020

 لەگەڵ ئەگەری دەستپێكردنەوەی خولی یانەكانی ئیتاڵیا ووردە ووردە یانەكانی ئەو خولە ئامادەكارییەكانیان بەردەوامی پێ دەدەن   لای خۆشیانەوە سەرجەم و یاریزانان و دەستەی هونەری یانەی رۆما پێش گەڕانەوەیان بۆ یاریگا و ئەنجامدانی مەشق و راهێنانە بە كۆمەڵەكان لە لایەن دەستەی پزیشكی یانەكەی پایتەختی ئیتاڵیا پشكنینی پلەی گەرمی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆ ئەنجام دەدرێت   لە دوای تێپەڕاندنی پشكنینە پزیشكیەكانیش سەرجەم یاریزانانی ئەو یانەیە دەستیان بە مەشق و راهێنانەكان لە ژێر سەرپەرشتی پاولۆ فۆنسیكای راهێنەر كردەوە و بە كۆمەڵ راهێنانەكانیان ئەنجامدا   بە پێی زۆرینەی ئاماژەكانیش پێدەچێت یارییەكانی ئەم وەرزەی كاڵچۆ لە ناوەراستی مانگی داهاتوو دەستپێبكاتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە