کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سێشەممە و چوارشەممە هەفتەی 28ی بۆندس لیگا ئەنجام دەدرێت

.

01:50 PM - 26/05/2020

  ئەمرۆ و سبەینێ  یاریەكانی هەفتەی 28ی بۆندس لیگای ئەڵمانی ئەنجام دەدرێن  سەعات 9و 30دەقیقەی شەوی سێشەممە لەیەك كاتدا سێ یاری دەست  پێدەكات  بایەر لیڤەركوزن ی چوارەم لەیاریگای خۆی روبەروی فۆڵفسبۆرگی شەشەم دەبێتەوە بوروسیا مونشنگلادباخی پێنجەم لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی ڤێردەربریمەنی 17یەم   لەدوا یاری  سێ شەممە ئینتراخت فرانكفۆرتی 14یەمی ریزبەندی پێشوازی لەفرایبۆرگی حەوتەم دەكات   چوارشەممەش شەش یاریەكەی تر بەرێوە دەچێت  یانەی لایپزیگ لەئەركێكی تارادەیە قورسدا میوانداری هێرتابەرلین دەكات   لایپزیگ بەجیاوازی 7 خاڵ لەدوای بایرن میونشنی پێشەنگ و 3 خاڵ لەدوای دۆرتمۆندی دووەم پلەی سێیەمی گرتووە و چاوی لەشكتی یانە باڤاریەكەیە لەبەرامبەر دۆرتمۆند  لەپێناو  چونە ناو ركابەری لەسەر نازناوی خولەكە   لایپزیگ پشت بەتواناكانی تیمۆ ڤێرنەر دەبەستێت كە لەیاری پێشوو هاتریكی لەبەرامبەر ماینز تۆمار كرد    هەر لەرۆژی چوارشەممە هۆفینهایم روبەروی كۆڵن دەبێتەوە و فۆرتۆنا دۆسلدۆرف و شاڵكە بەیەك دەگەن   ئۆكسبۆرگ و یۆنیۆن بەرلین  لەبەرامبەر بادربۆرن و ماینز یاری دەكەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە