کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەو یاریزانانەی بەشداری لەیاری دێركلاسیكەر ناكەن

.

01:50 PM - 26/05/2020

 وا بریارە ئەمرۆ  لەمیانی یاریەكانی هەفتەی 28ی بۆندس لیگای ئەڵمانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لەیاریگای  سیگناڵ ئیدۆنا پارك میوانداری بایرن میونشن بكات   بۆ ئەو یاریە ژمارەیەك ئەستێرە لەریزی هەردوو یانە بەشداری ناكەن  بەجۆرێك لەیانەی دۆرتمۆند كە هەرەشەی لەدەستدانی ژمارەیەكی زۆری یاریزانەكانی لەسەر بوو بۆ ئەو یاریە دواجار تواناكانی ئیمری كان و ئیكسڵ ڤیتسڵی بۆ گەرایەوە بەڵام ماركۆ رۆیس و دان ئیكسڵ زاگادۆی بەرگریكار و نیكۆ شۆڵز بەهۆی پێكانەوە ناتوانن بەشداری بكەن    لەبەرامبەردا و لەریزی یانەی بایرن میونشن فیلیپ كۆتینیۆ و نیكۆلاس سۆلە و كۆرنتین تۆلیسۆ لەسەرەتای دەستپێكردنەوەی یاریەكانی بۆندس لیگا بەهۆی پێكانەوە دوركەوتونەتەوە  بەهەمان شێوە تیاگۆ ئەلكانتارای ئیسپانی  چووە لیستی ئەو یاریزانانەی كە لەریزی بایرن میونشن ناتوانن بەشداری لەیاری كلاسیكەر بكەن دوای ئەوەی هانز فلیكی راهێنەر رایگەیاند ئەو یاریزانە لەراهێنانەكانی ئەمرۆ بەشداری نەكرد و بەوەش بەشداری نەكردنی لەیاریەكە دوپاتكرایەوە  .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە