کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤاكسینێكی كۆرۆنا لەتاقیكردنەوە لەسەر مرۆڤ چالاك دەركەوتووە

.

01:50 PM - 26/05/2020

 ڤاكسینێكی كۆرۆنا لەیەكەم تاقیكردنەوە لەسەر مرۆڤ چالاك دەركەوتووە.
سیس بیركلی بەرێوبەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڤاكسین لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی كرد بەچالاكی ڤاكسینێكی چاوەڕوانكراوی كۆرۆنا لە چین كە پێدەچێت ئەو ڤاكسینە لەوەزری پایزدا بەردەست بێت.
زانایانی كۆمپانیای كانسینۆ بیۆلۆجیكسی چینی بڵاویانكردەوە ڤاكسینێكی كۆرۆنا بۆ یەكەمجار لەسەر مرۆڤ تاقیكراوەتەوە و سەلمێنراوە ئەو ڤاكسینە پارێزراوە و وەڵامدانەوەیەكی خێرای لای وەرگرەكانی هەبووە.
بەپێی زانیارییەكان ئەو ڤاكسینە چینیە چالاك بووە دژی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەوەش یەكەمجارە ئەو ڤاكسینە بگاتە قۆناغی تاقیكردنەوە لەسەر مرۆڤ و دەربكەوێت كە پارێزراوە و توانای بەرهەمهێنانی كاردانەوەی بەرگری هەیە لەدژی ڤایرۆسی سارس و كۆرۆنا.
ئەو ڤاكسینە لەسەر 108 كەسی پێگەیشتوو تاقیكراوتەوە و لەشەش مانگی داهاتوودا ئەنجامی كۆتایی هەڵدەسەگێنرێت بۆئەوەی بزانرێت ئەو بەرگریەی ئەو ڤاكسینە دژی كۆرۆنا دروستی دەكات چالاكە یاخود بەپێچەوانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە