کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق رۆژانە 40ملیۆن مەتر سێجار گاز لەئێرانەوە هاوردە دەكات

.

01:43 PM - 26/05/2020

 ماجد مەهدی وەزیری كارەبای حكومەتی عیراقی لەلێدوانێكدا باسی لەهەوڵەكانی وڵاتەكەی بۆ چارەسەركردنی گرفتی كارەبا كرد و رایگەیاند  پێویستی بە 70 ملیۆن مەتر سێجا لەگاز هەیە بۆ ئەوەی وێستگەكانی كارەبا بەگەڕبخات و ئەوەش وایكردووە رۆژانە 40 ملیۆن مەتر سێجا گاز لەئێرانەوە هاوردە بكەن.
وەزیری كارەبای عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە لەساڵانی داهاتوودا وەزارەتی نەوتی عیراق لەتوانایدا دەبێت قەرەبووی ئەو كەموكورتیە بكات كە لەسووتەمەنیدا هەیەو لەئێستاشدا گاز هەرزانترین سووتەمەنی بەكارهاتووە لەجیهاندا.
ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرماو هاویندا عیراق دووچاری كێشەی كەمی كارەبا دەبێتەوە سەرباری ئەوەی بەدەیان ملیۆن دۆلار لەلایەن حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانەوە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە تەرخانكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە