کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەرەنسا و ئەڵمانیا داوای كردنەوەی سنورەكانی ئەوروپا دەكەن

.

01:43 PM - 26/05/2020

 فەرەنسا و ئەڵمانیا داوای كردنەوەی سنوورەكانی ئەوروپا دەكەن لەدوای چەند هەفتەیەك لەداخستنی.
ریشار فیران سەرۆكی پەرلەمانی فەرەنسا وڵفگانگ شوبڵ سەرۆكی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە ڕاگەیاندراوێكی هاوبەشدا داوای كردنەوەی سنوورەكانی نێوان وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپایان كرد بەخێراترین كات لەدوای تێپەڕبوونی چەند هەفتەیەك بەسەر داخستنی ئەو سنوورانە بەئامانجی دانانی سنوورێك بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە لەو راگەیاندراوە هاوبەشە ئاماژەبەوەكراوە دەبێت لەسەر فەرەنسا و ئەڵمانیا كاربكەن لەبەرژەوەندی گەڕانەوەی دەستبەجێی ئازادی هاتوچۆكردن لەنێوان وڵاتانی شنگن لەو كاتەوەی بارودۆخی گونجاو بەدی هات.
هاوكات پێشوازی كراوە لەپلانی بوژانەوەی ئەوروپا بەبڕی 500 ملیار یۆرۆ بۆ قۆناغی دوای تەواوبوونی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە