کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەكارهێنانی دەمامك بۆ منداڵی دوو ساڵ كەمتر زیانی هەیە

.

01:41 PM - 26/05/2020

 بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دایكان و باوكان لەسەرتاسەری جیهان دەمامك بۆ منداڵەكانیان بەكاردەهێنن، لای خۆیەوە كۆمەڵەی پزیشكانی مناڵانی ژاپۆن هۆشداری دەدات و رایگەیاندووە نابێت دەمامك بۆ منداڵی خوار تەمەن دوو ساڵ بەكاربهێنرێت.
ئەو كۆمەڵە پزیشكیە ژاپۆنیە بڵاویكردەوە بەكارهێنانی دەمامك بۆ منداڵی خوار تەمەن دوو ساڵ دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسی خنكان بەهۆی ئەوەی رێڕەوی هەناسەدانی منداڵ لەو تەمەنەدا تەسكە و دەبێتە هۆی بارگرانی لەسەر دڵیان و كاریگەری نەرێنی لەسەر فەرمانەكانی دڵ دروست دەكات و هەروەها دەمامك دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی.
ئەو پزیشكانە رێنوێنی دایكان و باوكانیان كرد دەمامك بۆ منداڵە ساواكانیان بەكارنەهێنن، چونكە تائێستا ژمارەیەكی زۆر كەمی حاڵەتی مەترسیداری تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێو منداڵان تۆماركراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە