کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی لەڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان دەكات

.

12:24 PM - 26/05/2020

كۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی لەڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان دەكات ‎بەڕێزان: سكرتێرو ئەندامانی سكرتاریەتی ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان ‎بەبۆنەی ٢١ ساڵەی دامەزراندنی ڕێكخراوی ئازادی لاوان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەرو سكرتێرو ئەندامانی سكرتاریەتی ڕێكخراوەكەتان دەكەم، ئومێد دەكەم ساڵی ئایندە ساڵی خزمەتكردنی زیاتری لاوان بێ و دەرفەتی یەكسان بۆ سەرجەم لاوان بڕەخسێنرێ. ‎ڕێكخراوی ئازادی لاوان یەكێك لەڕێكخراوە چالاكەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەو لەتەمەنی خۆیدا توانیویەتی خزمەتێكی بەرچاو بەلاوان بكات و فێرگەیەكی گەورەی پێگەیاندنی كادیرو لاوی بەتوانایە بۆ نێو ڕیزەكانی یەكێتی و كۆمەڵگا، كە ئەم لاوانەو سەرجەم لاوانی تری كوردستان ڕۆڵەی داهاتووی ئەم وڵاتەن و ئایندە لەژێر چنگی ئەواندایە. ‎ئەمڕۆ، لە ٢١ەمین ساڵیادی ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمتان بۆ دووپات دەكەمەوە و ئومێد دەكەم پڕۆژەی گەورەو گشتگیرتان هەبێ بۆ خزمەتكردنی زیاتری لاوانی كوردو دۆزینەوەی دەرفەتی گونجاو و لەبار بۆ ئایندەی كاركردنیان و دەرخستنی توانا شاراوەو لەبن نەهاتووەكانی لاوانی كورد، كە هەمیشە باشترین داینەمۆی پێشخستنی كۆمەڵگاو سەركەوتنی شۆڕشە یەك لەدوای یەكەكانی كورد بوونە. ‎كۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی ‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان



لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە