کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی ي.ن.ك بۆ یادی (21) ساڵەی دامه‌زراندنی ڕێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان

.

10:25 - 25/05/2020

بەڕێزان / سکرتێر و سکرتاریەت و تەواوی یٔەندامانی ڕێکخراوی یٔازادیی لاوانی کوردستان
   به‌بۆنه‌ی یادی (٢١) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ڕێكخراوی یٔازادیی لاوانی کوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی لە یٔێوەو هەموو یٔەو لاوە تێکۆشەرانە دەکەین کە لەدامەزراندن و وێستگە جیاجیاکانی خەباتی ڕێكخراوه‌یی‌و دیموكراسی ڕێكخراوه‌كه‌دا به‌شداریان كردووه‌.
 ڕێكخراویی یٔازادیی لاوانی کوردستان، وه‌ك رێكخراوێكی هاوچه‌رخ کە خەباتی کردووە بۆ به‌دیهێنانی خواست و خولیاکانی لاوان و پەرەپێدانی توانا و بەهرەکانیان و چونیه‌كی له‌ نێوان كچان‌و كوڕانی  كورده‌واری‌و  هوشیاركردنه‌وه‌و سازدانیان بۆ راپەراندنی   یٔه‌ركەکانیان و بەدیهێنانی مافه‌كانیان و به‌شداری کردنیان له‌خزمه‌تكردنی كورده‌واری و دیموكراسی و كاری رێكخراوه‌یی درێغیان نه‌كردووه‌و پێشه‌نگی خه‌بات بوونه‌ له‌م بواره‌دا.
یٔەمساڵ لەکاتێکدا یادی (٢١) ساڵەی دامەزراندنی دەکرێتەوە سەرباری بەدیهێنانی بەشێک لەو یٔامانجە سەرەکیانەی ڕێکخراوی یٔازادیی لاوانی کوردستان لەپێناویدا دامەزرا بەڵام هێشتا یٔەرک و یٔامانجی تر ماون بەدیبهێنرێن و کێشە و گرفتەکانی لاوانی کوردستانیش وادەخوازن یٔەم رێکخراوە پێشەنگ و رچەشکێنەی لاوان پێداچوونەوە بە شێوازی خەبات و کارکردنی بکات و کارنامەی نوێ گەڵاڵە بکات بۆ داهاتوو.

 جارێكی تر یٔه‌م یاده‌تان پیرۆزبێت‌و وه‌ك هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتووبن.

راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
25/5/2020

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە