کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حەوت تووشبووی تری كۆرۆنا لە هەولێر و دهۆك تۆماركران

.

09:47 PM - 25/05/2020

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا ، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانكران ، كە پێكهاتوون لە ژنێكی تەمەن 40 ساڵ، كچێكی تەمەن 18 ساڵ، دوو پیاو تەمەن 70 و 60 ساڵ، دوو منداڵ تەمەن 10 و 6 ساڵ ، ئەوەشی خستەڕوو كە سێ تووشبوو بەركەوتەی تووشبووی پێشوون و سێ تووشبووی تریش نیشانەی پەتاكەیان تێیدا دەركەوتووە ، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند: دوو تووشبوو دانیشتووی KH,ری هەولێر و چوار تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەنكاوە و هاوكات راگەیاندراوەكە ئاماژەی بەوەشدا كە تووشبووێكی تریش لە ناحیەی كەڵەكی پارێزگای دهۆك تۆمار كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە