کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق داواكردنی بر وەرگرتنی قەرز لە سعودیە رەتدەكاتەوە

.

09:24 PM - 25/05/2020

(عەلی عەبدول ئەمیر عەلاوی) وەزیری دارایی عیراق, ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە  كە باس لەوە دەكەن لەمیانەی ئەنجامدانی سەردانەكەیدا بۆ سعودیە داوای لەو وڵاتەكردبێت بۆ رزگابوون لە گرفتە داراییەكان بڕی 3 ملیار دۆلار قەرز بە عیراق بدات .
وتیشی بابەتی سەرەكی سەردانەكە پەیوەستبووە بە پێشخستن و گەشەپێدانی پەیوەندیە ئابورییەكانی نێوان هەردوو وڵات لەنێویشیاندا پێكەوەبەستنەوەی هێڵی كارەبای نێوانیان  كە لەئێستادا عیراق كاری لەسەر دەكات بۆ ئەوەی هێڵی كارەباكەی بە وڵاتانی كەنداوەوە ببەستێتەوە.
وتیشی روونە بۆ هەموولایەك كە عیراق بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە رووبەروی گرفتی دارایی بۆتەوە, بەڵام سەردانەكەی ئێمە بۆ سعودیە بۆ وەرگرتنی قەرزی دارایی نەبووە و ئەگەر سعودیەش بیەوێت گەشە بە پەیوەندی و پرۆژەئابوریەكان بدات لە عیراق ئەوە بەدڵنیایەوە سودی بۆ ئابوری عیراقیش دەبێت.
ئاشكراشیكرد ناجێگیری نرخی نەوت و زۆری خەرجیەكانی مووچە نیگەرانی بۆ دروستكردوون و لەپێناو گەراندنەوەی هاوسەنگیش بۆ دۆخی دارایی عیراق و ئاوەدانكردنەوەیەدا ئەوا پێویست دەكات فەرمانبەرانی پلە باڵا قوربانیەكی زیاتر بدەن لەكاتێكدا دڵنیایی تەواو لە دابینكردنی مووچەی هەژاران و فەرمانبەرانی ئاسایی دەدەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە