کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیاو عیراق هەماهەنگیەكانیان لەبازاری نەوتدا ئەنجام دەدەن

.

09:08 PM - 25/05/2020

هەریەك لە روسیاو عیراق هەماهەنگیەكانیان لەبازاری نەوتدا ئەنجام دەدەن و پابەندبونی خۆشیان بە رێكەوتنی نوێی ئۆپیك پڵەسەوە دووپات دەكەنەوە.
لەچوارچێوەیەشدا  كۆشكی كرملین رایگەیاند: كە ڤلادیمرپوتن سەرۆكی روسیا پەیوەندیەكی تەلەفونی لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەنجامداوەو تیایدا هەماهەنگی و كاركردنی پێكەوەی نێوان هەردوو وڵاتیان پەیوەست بە بازاری جیهانی نەوت و كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بەپێی رێككەوتنی نوێی ئۆپیك باسكردووە.
هەروەها هەردوولا باسیان لە گرنگی بەردەوامبوونی هەوڵە هاوبەشەكانیان بۆ بەدێهینانی سەقامگیری و بەدیهێنانی هاوسەنگی لە بازاری جیهانی نەوتدا دووپاتكردۆتەوە.
لەلایەكی ترەوە  روسیا بە نوسراوێكی رەسمی حكومەت بریاریداوە تاوەكو تاوەكو دەستپێكی مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ هاوردەی سەرجەم جۆرەكانی سوتەمەنی و بەنزین لە دەرەوە قەدەغە بكات.
بەپێی چەند سەرچاوەیەكی حكومەتی مۆسكۆش  بریاری قەدەغەی بەرهەمەكانی بەنزین بۆ پاراستنی بازاری ناوخۆیی روسیا بووە لەبەرهەمی سوتەمەنی هەرزان بەها.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە