کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مستەفا كازمی و پوتن چەند پرسێكی گرنگیان تاوتوێ كرد

.

09:01 PM - 25/05/2020

سەرۆكی رووسیا و سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا چەند پرسێكی گرنگیان تاوتوێ كرد.
لە راگەیەندراوێكدا كۆشكی كریملن بڵاویكردەوە ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی رووسیا و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە و كازمی و پوتین نرخی نەوت و دۆخی سووریایان تاوتوێكردووە.
بەپێی راگەیەندراوەكەی كۆشكی كریملن سەرۆك وەزیرانی عیراق و سەرۆكی رووسیا رێككەوتوون لەسەر بەردەوامی هەماهەنگی بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخی سووریا و سەقامگیری لە بازاڕەكانی نەوتدا.
پێشتریش باڵیۆزی رووسیا لە عیراق لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ مستەفا كازمی نامەیەكی سەرۆكی وڵاتەكەی ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عیراق كردبوو بۆ سەردانێكی كازمی بۆ روسیا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە