کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كازمی لە هەوڵی پتەوكردنی پەیوەندییە ئابورییەكانی عیراقە لەگەڵ وڵاتانی كەنداو

.

08:44 PM - 25/05/2020

لیژنەی چاودێریی حكومی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق هۆكاری رەوانەكردنی عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی عیراق بۆ وڵاتی سعودییە ئاشكرا دەكات. لەو بارەیەوە محەمەد بەلداوی ئەندامی لیژنەی چاودێریی حكومی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق: دەبوو سەردانەكە وەزیری دەرەوە بیكردایە، بەڵام بەهۆی نەبوونی وەزیری دەرەوە سەردانەكە بە وەزیری دارایی سپێردرا، بەوپێیەش عەلاوی لەهەمان كاتدا یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانە باشترین كەسایەتی بوو بۆ ئەو سەردانە دەستنیشان بكرێت، بەلداوی دەشڵێت: لەسەردانەكەدا باس لە دۆخی ئابووری و نەوت كراون

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە