کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێگەی نێودەوڵەتی ئێم فۆر لە سوریا كرایەوە

.

08:41 PM - 25/05/2020

رۆژی دوو شەممە، رێگەی نێودەوڵەتی ئێم فۆر ، لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا كرایەوەو رێگەكەش 80 كیلۆمەتری دەكەوێتە ژێر دەستی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا و كردنەوەشی تەنها تایبەت دەبێت بە هاتووچۆی هاوڵاتیان و كاری بازرگانی
لای خۆیەوە فەرماندەیەكی باڵای سەربازی روسیا لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسەكان ئاماژەی بەوەدا ، سوپای روسیا ئەركی پاراستنی ئەمنی ئەو رێگایە دەگرێتە ئەستۆ و بە شێوەیەكی بەردەوامیش پۆلیس سەربازی روسیا چەند خاڵێكی چاودێری لەسەر رێگەكە دادەنێن بۆ ئەوەی هاتووچۆ لەسەر ئەو رێگەیە بپارێزن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە