کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا: كۆرۆنا ئاڵۆزییە نێودەوڵەتییەكانی زیاتر كردووە

.

08:37 PM - 25/05/2020

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەدا ، دۆخی نێودەوڵەتی و پەیوەندی نێوان بەشێكی زۆری وڵاتان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ، تا ئاستێكی زۆر بەرەو ئاڵۆزی چووە، وتیشی: پێویست بوو وڵاتان بە تایبەت وڵاتانی زلهێزی جیهان ، پێكەوە هەماهەنگیان بكردایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، بەو پێیەی ڤایرۆسەكە  هەڕەشەیە بۆ سەر هەمووان و  هیچ وڵاتێك دوور و پارێزراو نییە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
سێرگی لاڤرۆڤ لە بەشێكی تری وتەكانیدا تەئكیدی لە پێویستی هەماهەنگی نێوان وڵاتان كردەوە لە پێناو داڕشتنی سیستمێكی تەندروستی و بەرگری جیهانی هاوبەش لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشانەی هاوشێوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبنە مەترسی بۆ سەر مرۆڤایەتی .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە