کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی ئەفغانستان 100 زیندانی تاڵیبانی ئازاد كرد

.

08:28 PM - 25/05/2020

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فراس پرێس حكومەتی ئەفغانستان 100 زیندانی تاڵیبانی لەزیندانییەكی سەربازیدا ئازادكرد، ئەوەش وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ داوایەكی لەناكاوی رێكخراوی تاڵیبان بۆ ئاگربەست لە هەرسێ رۆژی جەژنی رەمەزان. بەپێی زانیارییەكان زیندانییەكان لە زیندانی باگرام ئازادكراون و لەبەرامبەردا چالاكییەكانی رێكخراوی تاڵیبان راگیراون و جیاواز لە بۆنەو و جەژنەكانی تر  لە جەژنەدا بزووتنەوەی تاڵیبان هیچ كردەوەیەكی ئەنجام نەداوە. بەپێی پلانی رێككەوتنەكە حكومەت دوو هەزار ئەندام و لایەنگری سەرەبە رێكخراوی تاڵیبان ئازاد دەكات وەك هەنگاوێكی نیازپاكی بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی لەو وڵاتەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە