کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی و ژینگەی عیراق: لە 24 سەعاتی رابردودا 163 توشبوی تری كۆرۆنا تۆماركراوە

.

08:25 PM - 25/05/2020

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق رایگەیاندووە: لە 24 سەعاتی رابردودا  5 هەزار و 762پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدراوە، بەوەش كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا ئەنجامدراون گەیشتونەتە 194 هەزار و 447 پشكنین.
ئاماژەی بەوەشكردووە: لە  24 سەعاتی رابردودا 163 توشبوی تری كۆرۆنا تۆماركراوە و 73 كەسیش چاكبونەتەوە و 3 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەشخراوەتەرو: تا ئێستا زیاتر 4 هەزار و 600 توشبوی كۆرۆنا لەسەرتاسەری عیراق تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 2 هەزار و 800  كەس چاكبونەتەوە و 163 كەسیش گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار و 600 توشبوش چاكبونەتەوە و پەتاكەیان تێپەڕاندوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە