کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی هیندیستان: تادێت ژمارەی توشووانی كۆرۆنا زیاد دەكات

.

08:23 PM - 25/05/2020

وەزارەتی تەندروستی هیندستان لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا ، لە 24 سەعاتی رابردوودا نزیكەی 7 هەزار توشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون و بەوەش كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتۆتە 138 هەزار و 845 كەس ، هەر لەو ماوەیەدا 137 توشبووی تر گیانیانلەدەستداوە ، وەزارەتی تەندروستی هیندستان ئەوەشی خستەڕوو پێی ئامارەكان رێژەی توشبوون بە كۆرۆنا لە وڵاتەكەیدا بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و هۆشداریشدا لەوەی بەردەوام زیادبوونی ژمارەی توشبووان كارەساتێكی مرۆیی لێدەكەوێتەوە، ئاماژەی بەوەشكردووە كە بەشێكی زۆری هاوڵاتیان رێنمایی و رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا-یان پشتگوێ خستووە و داواشی كرد لەپێناو پاراستنی تەندروستییان ، هاوڵاتیان بەشێوەیەكی تەواوەتی پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان ببن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە