کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران: ئامادەین وەڵامی هەموو هەڕەشەكان بدەینەوە

.

04:12 PM - 25/05/2020

عەمید ئەمیر عەلی زادە فەرماندەی هێزە ئاسمانییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی بەوەدا ، هێزە سەربازییەكانی ئێران لە ئەوپەڕی ئامادە باشیدان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشە و هێرشێك كە ئەگەری هەیە بكرێنە سەر خاكی ئێران و وتیشی: توانای بەرگری هێزە چەكدارەكانی ئێران بەتایبەت هێزەكانی بەرگری ئاسمانی زۆر بەرەو پێشچووە و لەو چوارچێوەیەشدا زۆر دڵنیان كە خاك و ئاسمانی كۆماری ئیسلامی پارێزراوە و هیچ دەوڵەت و لایەنێك ناتوانێت دەست درێژی بكاتە سەر سەروەری ئێران.
عەمید ئەمیر عەلی زادە تیشكی خستە سەر هەڕەشەكانی ئەمریكا و ئاماژەی بەوەدا، هەر كاتێك ئەمریكا هێرش بكاتە سەر هەر بەرژەوەندییەكی ئێران ئەوا هەر زوو وەڵام دەدرێتەوە و ئیدارەی واشنتۆنیش ئەو راستییە دەزانێت هێرشكردنە سەر ئێران كارێكی مەحاڵە و وەڵام دانەوە توندی لێدەكەوێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە