کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قۆناغی دووەمی دەستپێكردنەوەی چالاكیە وەرزشییەكان دەستپێدەكات

.

01:07 PM - 25/05/2020

قۆناغی دووەمی دەستپێكردنەوەی چالاكیە وەرزشییەكان دەستپێدەكات
حكومەتی بەریتانیا گڵۆپی سەوزی بۆ دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی پلانی دەستپێكردنەوەی ركابەریە وەرزشیەكان هەڵكرد  قۆناغی دووەم رێگا بەیاریزانەكان دەدات لەراهێنانەكان بەریەك كەوتنیان هەبێت  و لەیەكەوە نزیك ببنەوە ئەوەش وەك هەنگاوێكی نوێ دەبێت بۆ دەستپێكردنەوەی چالاكییە وەرزشییەكان بەتایبەت پریمەرلیگ لەمانگی داهاتوو .

 نایگل هادلیستۆن وەزیری وەرزشی بەریتانیا وتی: ئەم رێكارە وەك قۆناغی كۆتاییە بۆ گەرانەوەی وەرزشكارە ئاست بەرزەكان بۆ راهێنانەكان كە ئامانج لێی سنوردانانە بۆ مەترسی تووش بون بەپێكان و پارێزگاری كردن لەتەندروستی و سەلامەتی هەمووان باسی لەوەشكرد: حكومەتی وڵاتەكەی كار بۆ ئەوە دەكات چالاكیە وەرزشیە موحتەریفەكان  لەپشتی دەرگا داخراوەكان دەست پێبكەنەوە.

  لای خۆیەوە سەرۆكی رابیتەی خولی ئینگلیزی متامەی خۆی دوپاتكردەوە بەوەی یانەكان توانای ئەوەیان هەیە لەمانگی داهاتوو یاریەكان دەست پێبكەنەوە هەرچەندە هەرەشەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوامە  جێی باسە یانەكانی پریمەرلیگ ئەم هەفتەیە بەشێوەی گروپی بچوك گەرانەوە بۆ راهێنانەكان لەگەڵ پارێزگاری كردن لەدوری كۆمەڵایەتی و مانەوەیان لەدوری یەكتر بەو ئامانجەی ئەو 92 یاریەی كە لەم وەرزە ماوە لەرۆژانی 12 یاخود 19 ی مانگی داهاتوو تەواو بكرێن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە