کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پلان بۆ دەستپێكردنەوەی یارییەكانی كاڵچۆ دادەنێن

.

01:04 PM - 25/05/2020

پلان بۆ دەستپێكردنەوەی یارییەكانی كاڵچۆ دادەنێن
یەكێتی تۆپی پَی ئیتاڵیا بەدوای رێگاچارەیەكی نوێی بۆ دەستپێكردنەوەی یارییەكانی خولی پلەیەك دادەنێت كە لەمانگی 3ی ئەمساڵەوە ركابەرییەكانی خولەكە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگیراوە .

 لەوبارەیەوە رۆژنامەی لاریبۆبلیكا بڵاویكردۆتەوە رۆژی سێشەممەی داهاتوو بەبەشداری نوێنەری هەر 20 یانەكە كۆبوونەوەیەكی گرنگ بۆ دیاریكردنی چارەنووسی خولی یانەكانی ئیتاڵیا دەكەن، تا لەو كۆبوونەوە بگەنە رێككەوتن و رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لەكۆبوونەوەی حكومەتی ئیتاڵیا پێشنیاری سیناریۆكانی دەستپێكردنەوەی كاڵچۆ بكەن، پلانی ئێستا ئەوەیە ركابەرییەكانی خولەكە لەنێوان 13 تا 20ی مانگی داهاتوو دەستپێبكاتەوە، ئەمەش بەپێی پرۆتۆكۆڵی پزیشكی و جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا، پلانی دووەمیش چاوەڕوانی ئەنجامی پشكنینەكانی سەرجەم یاریزانانی یانە بەشدارەكان دەكەن، دواتر بریار دەدەن كە بەشێوازێك كاڵچۆ دەستپێبكاتەوە،بەتایبەت رێكخستنی چەند یارییەك بۆ دیاریكردنی نازناوی خولەكەو ئەو یانانەی بۆ خولی پلەدوو دادەبەزێندرێن، جێگەی باشە ركابەرییەكانی خولی یانەكانی ئیتاڵیا تا هەفتەی 26 بەرێوەچووەو 12 هەفتەی ماوە كۆتایی پێ بێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە