کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوو تووش بوو بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەیانەی هال سیتی تۆماركرا

.

01:03 PM - 25/05/2020

دوو تووش بوو بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەیانەی هال سیتی تۆماركرا
یانەی هال سیتی كە لەخولی پلەیەكی ئینگلتەرا یاری دەكات رایگەیاند: دوو لە ئەندامانی یانەكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

  یانەكە ئاشكرای كردووە: لەدوای ئەنجامدانی پشكنینەكان كە رابیتەی تۆپی پێی ئینگلتەرا ئەنجامی دا دەركەوتووە دوو لەئەندامانی یانەكە ئەنجامەكانیان پۆزەتیفە بەڵام بەهۆی پاپەند بوون بەتایبەتمەنی ناسنامەی تووش بووەكان ئاشكرا نەكراون  لەهەمان كاتدا داوایان لەراگەیاندنەكان كردووە : رێز لەو یاسایە بگرن و هیچ زانیاریەكی زیادە بڵاو نەكەنەوە هال سیتی ئاماژەی بەوەكردووە: ئەو دوو كەسی تووش بوون هیچ نیشانەیەكیان پێوە دیار نییە بەڵام بۆ ماوەی 7 رۆژ كەرەنتین دەكرێن  ئەوەش لەكاتێكدایە كە رابیتەی تۆپی پێی ئینگلتەرا پشكنینی بۆ هەزار و 14 یاریزان و ئەندامانی دەستەی راهێنەرایەتی 24 یانەكە ئەنجامداوە  كە لەئەنجامدا تەنها دوو تووش بوو بەڤایرۆسی كۆرۆنا دەركەوتووە و یانەی هال دوپاتیكردۆتەوە: بەردەوام دەبن بەئەنجامدانی پشكنینی یاریزانان و ئەندامانی یانەكە وەك ئامادەكاریەك بۆ ئەگەری دەستپێكردنەوەی یاریەكانی ئەم وەرزە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە