.
12:52 PM - 25/05/2020
میسی:لەبەر ئەم هۆكارە بیرم لەبەجێهێشتنی كامپ نو كردەوە
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە هەواڵێكی چاوەروان نەكراوی لەبارەی كاروانەكەی لەگەڵ یانە كەتەلۆنیەكە ئاشكرا كرد پێش چوار ساڵ لەلێدوانێكیدا بۆ رادیۆی كاتەلۆنیا میسی وتی: لەساڵی 2016 بیرم لەبەجێ هێشتنی یانەی بەرشەلۆنە كردەوە دوای ئەوەی فەرمانگەی باج كێشەی بۆ دروست كردم رونیكردەوە: بیركردنەوە لەرۆیشتن لەئیسپانیا بەگشتی بوو نەك بەرشەلۆنە .
لەماوەی نێوان ساڵانی 2007 بۆ 2009 تۆمەتی خۆدزینەوە لەدانی باج ئاراستەی لیۆنێل میسی و باوكی كرا بەجۆرێك میسی روبەروبی مەترسی بەند كردن بۆوە بۆ ماوەی 21 مانگ لەساڵی 2017 میسی داوای پێداچونەوەی بەبریارەكە كرد و لەرێگەیەوە سزاكەی سەری سوككرا ئەویش بەسزادانی بەبڕی 223 هەزار پاوەند بەڵام باوكی بە 161 هەزار پاوەند سزادرا و بەهۆیەوە رزگاریان بوو لە بەند كردنەكەیان بۆ ماوەی 15 مانگ میسی دەڵێت: هەستم بەوە كرد كە مامەڵەی توندم لەگەڵ دەكرێت و نەم دەویست لەئیسپانیا بمێنمەوە و هیچ دایەكیشم لەیانەیەكی ترەوە پێ نەگەیشتبوو بۆ رۆیشتن لەبەرئەوەی هەمووان ئەوەیان دەزانی كە حەز بەمانەوە دەكەم لەبەرشەلۆنە دوپاتیكردەوە: كارەكە زۆر قورس بوو بۆ خۆی و خانەوادەكەی لەبەرئەوەی زۆر شت لای خەڵك رون نەبوو.
لەبارەی بریاری بەبەردەوام بوونی میسی دەڵێت: یەكەم هۆكار ئەوەیە كە بارودۆخم لەیانەكە زۆر باشە و ئەو یانەیەم خۆش دەوێت دووەمیشیان بەهۆی پەیوەست بونی خانەوادەكەم بەو شارەوە و بەهاورێكانمان لەوێ
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە