کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چیڵسی هەوڵی گواستنەوەی ئیكاردی دەدات

.

12:50 PM - 25/05/2020


 یانەی چیڵسی ئینگلیزی دەیەوێت شكست هێنانی گفتوگۆكانی نێوان ئینتەرمیلان و پاریس سان جێرمان بقۆزێتەوە بۆ ئەنجامدانی گرێبەستێكی بەهێز لەمیركاتۆی هاوینی داهاتوو ئەم هەنگاوەی یانەی چیڵسی تایبەتە بە ماورۆ ئیكاردی ئەرجەنتینی كە ئەم وەرزە بەخواستن لەیانەی ئینتەرمیلانەوە پەیوەندی بەپاریس سان جێرمانەوە كرد و ماوەی گرێبەستەكەشی تا ئەم هاوینە بەردەوام دەبێت لەگەڵ بونی مافی كڕینی لەلایەن یانە فەرەنسیەكە لەبەرامبەر 70 ملیۆن یۆرۆ .

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی سەنی بەریتانی : یانەی چیڵسی چووەتە ناو كێبڕكێی گواستنەوەی ئیكاردی كە جگە لەو یانەیە یۆڤانتۆس و ناپۆلی ئیتاڵی لەسەر هێڵن  یانە لەندەنیەكە هەوڵ دەدات ناكۆكی ئێستای نێوان ئینتەرمیلان و یانە پاریسیەكە بقۆزێتەوە لەسەر نرخی ئەو گرێبەستە بەجۆرێك پاریس سان جێرمان پێشنیاری 50 ملیۆن یۆرۆی كردووە بۆ گواستنەوەی ئیكاردی لەگەڵ 10 ملیۆن یۆرۆی تر وەك گۆڕانكاریەكان  بەڵام نیراتزۆری ئەو ژمارەیەی رەتكردۆتەوە و سورە لەسەر بەدەستهێنانی 70 ملیۆن یۆرۆ تا دەستەبەرداری ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینیە ببێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە