کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عوسمان دیمبلی لەلایەن یۆڤانتۆس داواكراوە

.

12:47 PM - 25/05/2020

عوسمان دیمبلی لەلایەن یۆڤانتۆس داواكراوە
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەیەوێت لەرێگەی ئەستێرەیەكی بەرشەلۆنەی ئیسپانیەوە ریزەكانی بەهێزتر بكات  .

لەو بارەیەوە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردەوە: یۆڤانتۆس زۆر گرنگی بەتواناكانی عوسمان دیمبلی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە دەدات بەو ئامانجەی لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بكات  سەرەڕای زۆری پێكانی عوسمان دیمبلی بەڵام بەهۆی توانا هونەریە بەرزەكانی یەكێكە لەو یاریزانانەی سەرنجی یانە گەورەكانی  بۆ لای خۆی راكێشاوە  .

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە: یۆڤانتۆس پێشنیاری ئەوەی كردووە عوسمان دیمبلی بخرێتە ناو گرێبەستی گواستنەوەی میرالیم پیانیچ بۆ بەرشەلۆنە لەرێگەی خواستن یاخود كڕینی بەیەكجاری  جێی باسە عوسمان دیمبلی لەو كاتەی لەیانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لەبەرامبەر 105 ملیۆن یۆرۆ و 40 ملیۆن یۆرۆی تر وەك پاداشت پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە كردووە بەهۆی زۆری پێكانە یەك لەدوا یەكەكانی لەزۆربەی یاریەكانی ئەو یانە كەتەلۆنیە بەشداری نەكردووە و راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانیش دەڵێن : بەرشەلۆنە لاری لەوە نییە لەمیركاتۆی هاوینی داهاتوو دیمبلی لەبەرامبەر 42 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت   
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە